نوچە-بی بی سی
کۆمپانیای ئەپڵ بە هۆی ئەوەی داوای چوونە دەرەوەی شەش قوتابی رەش پێستی لە فرۆشگایەکی ئەم کۆمپانیایە لە شاری مێلبۆرن کردبوو،داوای لیبوردن دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدئۆیەک بڵاو بۆتەوە کە کارمەندێکی کۆمپانیای ئەپڵ داوا لە شەش قوتابی رەش پێست دەکات کە فرۆشگاکە بە جێ بێڵن و بچنە دەرەوە،لە بەر ئەوەی کارمەندەکە نیگەرانی ئەوە بووە کە ئەم کەسانە لە فرۆشگاکە دزی بکەن.
بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان پێیان وایە ئەمە شێوەرەفتارێکی رەگەزپەرەستانەیە.
کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە کە مودیری ئەم فرۆشگایە داوای لێبوردنی لە قوتابیەکانو هەروەها مودیری قوتابخانەکەیان کرددوە.
یەکێ لەم شەش قوتابیە گوتویەتی ئەوان داوای لێبوردنیان لێ کراوە و پێویست ناکات درێژەی پێ بدرێ.