ترس له‌سه‌ر رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی درووست ده‌بێت
…….
كادیره‌كانی یه‌كێتی نارازین به پێدانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت
نوچه‌نێت: سلێمانی
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، ناڕه‌زایی له ناو كادیره‌كانی یه‌كێتیدا درووست بووه، سه‌باره‌ت به نه‌رمی نواندنی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان، له به‌رانبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان.
ناره‌زایی ناو كادیره‌كانی یه‌كێتی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا نه‌رمی ده‌نوێنێت، ئه‌مه‌ش دوای جوڵاندنی مه‌له‌فی وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت دێت، ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌ی كردۆته‌وه به رووی زۆرێك له كادیره‌كاندا، كه ره‌خنه‌كانییان بخه‌نه‌ڕوو، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتییه‌وه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، ئه‌و كادیرانه‌ی كه له‌و نه‌رمیی نواندنه‌ی حیزبه‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی پارتی نیگه‌رانن، ژماره‌یان له هه‌ڵكشاندایه، چونكه به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناو مه‌كته‌بی رێكخستن، زۆربه‌ی كادیرانی یه‌كێتی نیگه‌رانن له باسكردنی وه‌گرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، چونكه ئه‌وان پارتی به قه‌رزاری یه‌كێتی ده‌زانن.
نوچه‌نێت بۆ ئه‌و مه‌بسته چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی به عیماد ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ئێكخستنی یه‌كێتییه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.