نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كوژرانی عوده‌ی محمه‌د سوڵتان خاتونی سه‌ركرده له رێكخراوی داعشییان راگه‌یاند ، كه ده‌كاته برای زاهد خاتوونی په‌رله‌مانتاری عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوانه رایانگه‌یاند كه خاتوونی پێش چه‌ند رۆژێك له شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ هێزی سوریای دیموكراتی ” قشد” كه به‌مدواییانه دروست بوه، له نزیك ناحیه‌ی هۆلی پارێزگای حه‌سه‌كه كوژراوه، ئاماژه‌شییان به‌وه كردوه كه ته‌رمه‌كه‌ی له قه‌زای به‌عاجی باكوری شنگال نێژراوه له باكوری عێراق.
سه‌فوك و كامل كه برای هه‌مان په‌رله‌مانتارن تا ئێستاش له ریزه‌كانی داعشدا ده‌جه‌نگن ، برایه‌كی تریشییان له‌كاتی دروست كردنی بۆمبی چێنراودا كه به هه‌ڵه به‌خۆیدا ته‌قییه‌وه كوژرا له ساڵی 2012.