نوچە.نێت.روتانا
هونەرمەندی ئەمریکی جينيفر لورانس، بۆ پێشکەشکردنی فیلمە تازەکەی Hunger Game: Mockingjay Part 2 لە مەدرید-ی پایەتەختی ئیسپانیا ئامادە بوو.
لورانس-ی تەمەن ٢٥ ساڵ لەکاتی پێشکەشکردنی بەشێک لە فیلمەکەی، نوکی پێڵاوەکەی لە کراسە درێژەکەی دەگیرێت، هەرچەند هەوڵ دەدات قورسی خۆی رابگرێت، ئەوانەی دەوروبەری-شی هاوکاریان کرد بەرنەبێتەوە بەڵام نەیتوانی خۆی بگرێت دواجار بەربویەوە.



![]()