نوچە-رادیو فردا
سعودیە،رەش نووسی بڕیارنامەیەک دەباتە لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکرتووەکان کە تیایدا دەستوەردانەکانی ئێران و روسیە لە دۆخی سوریەی ئیدانە کردووە.نوێنەرانی ئێران و روسیە لەم پەیوەندیەدا نارەزایەتی خۆیان دەربڕیوە.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز،لەم رەشنووسەدا”تێکڕای گرووپە تیرۆریستیەکانی دەرەکی… و هێزەدەرەکیەکان کە ۆشتیوانی لە بەشارئەسەد دەکەن،بە تایبەتی سوپای قودس،سوپای پاسداران و حیزبوڵا”مەحکوم کراون.
سعودیە ووڵاتانی عەرەبی نەیاری بەشار ئەسەد،بەردەوام ئێرانیان بەو ەتاوانبار کردووە کە دەستوەردان لە دۆخی نسوریە دەکات و بە هۆی بوونی هێزە سەربازیەکانی لە سوریە،ئێرانیان وەک داگیر کەر وەسف کردووە.
تاران دەڵێ هێزەکانی تەنها کاروباری موستەشارییان لە ئەستۆیە.ئەمە لە کاتێکدایە کە خودی ئێران دەستوەردانی سەربازی وڵاتانی دیکە لە سوریە ئیدانە دەکات.