نوچە-ئیرنا
هیلاری کلینتۆن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاندووە لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان،شەڕ لە دژی داعش راناگەیێنێ.
کلینتۆن،دوێنێ سێ شەممە لە میانەی وتارێکی گوتویەتی کە راگەیاندنی شەڕی فەرمی لە دژی داعش،پێویستی بە بودجەیەکی باش هەیە.
کلینتۆن دەشڵێ:دەبێ بە دیاریکراوی پلانمان هەبێ و کاری بۆ بکەین و لەوە تێبگەین کە زۆرترین مەترسی گرووپە توندڕەوەکان لە چ روویەکەوەیە.
روسیا الیوم لەم بارەوە بە گێڕانەوە لە کلینتۆن دەڵێ: راگەیاندنی شەڕ لە دژ داعش،نابێتە باشترین چارەسەر.