نوچە-رادیو فەڕەنسە
حەوتوویەک ماوە بۆ سەردانی فەرمی حەسەن روحانی بۆ فەڕەنسە،ئێران دای کردووە کە لە کاتی شێو خواردن کە سەرۆکۆماری فەڕەنسە لە کۆشکی ئێلیزە بۆ روحانی رێک دەخات،خواردنی “حەڵاڵ” دابنرێ و شەرابیش نەخورێتەوە.
دەوڵەتی فەڕەنسە ئەم داوایەی ئێرانی رەد کردۆتەوە و رایگەیاندووە کە ئەم داوایەی ئێران دژ بە پرۆتۆکۆڵی فەرمی کۆشکی ئێلیزەیە وراشیگەیاندووە:واباوە کە لە میوانیەکانی کۆشکی سەرۆکۆماری،بە نێشانەی رێزلێنان و میواندارێتی،جۆرەکانی شەرابی فەڕەنسە بە میوانەکان تەعاروف و پێشنیار بکرێ.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە سەرۆکۆماری فەڕەنسە ئامادەیە تێ بینی و داواکاری ئێران لە بەرچاو بگرێ ولە جیاتی شێو،حەسەن روحانی بۆ خواردنی نانی بەیانی دەعوەت بکات،بەڵام لایەنی ئێرانی ئەم پێشنیارەی فەڕەنسە بە”کەم زانین و بێ بەها کردن”زانیوە و رایگەیاندووە کە لە ئاستی سەرۆکۆماری ئێراندا نییە.هەر بۆیە بڕیار وایە کە دیدار و چاوپێکەوتنی هە دوو سەرۆکۆمارلە گفتوگۆیەکی ئاسایی دوو کاتژمێریدا بە ئەنجام بگات.
بڕیارە حەسەن روحانی رۆژی ١٧ی نۆڤامبر بە فەرمی سەردانی فەڕەنسە بکات ولە گەڵ فرانسوا هۆلاند کۆ بێتەوە.ئامانج لەم سەردانە،پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی دوو وڵات راگەیێنراوە