نوچه‌نێت- عێراق پرێس
سه‌رله‌به‌یانی سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له زاری به‌رپرسێكی حكومی ئاگاداره‌وه گواستیانه‌وه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له ئه‌لبوكه‌مالی سوریاوه به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده عه‌ره‌ب و بیانییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه گه‌یشتوه‌ته موسڵ.
داعش له 10 حوزه‌یرانی ساڵی پێشوه‌وه شاری موسڵی داگیر كردوه له سه‌رده‌می حوكمی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ، كه به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی موسڵ بیرپرسیارێتی كه‌وتنه‌كه‌ی خرایه ئه‌ستۆی ئه‌و.
سه‌رچاوه حكومیه‌كه كه به‌رپرسێكی خۆجێیی موسڵه وتی ” به‌غدادی و كۆمه‌ڵێك له سه‌ركرده عه‌ره‌ب و بیانییه‌كانی داعش ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له ئه‌لبوكه‌مالی سوریاوه زۆر به نهێنی گه‌یشتونه موسل ” روونیشیی كرده‌وه كه هاتنه‌كه‌یهان به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ نه‌بوه به‌ڵكو له رێگه‌ی ناوچه‌یه‌كی بیابانی سنوری نێوان سوریا و عێراق كه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه هاتوونه ناو موسڵه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی ” به‌غدادی زۆر به نهێنی گه‌یشتوه‌ته موسڵ و شوێنی مانه‌وه‌شی نازلنرێت له كوێیه” ، هه‌روه‌ها وتی ” به‌غدادی ده‌ترسێت له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بگه‌ڕێت ، چونكه فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چاودێری هه‌موو جوڵه‌یه‌كی خۆی و سه‌ركرده‌كانی تری داعش‌یش ده‌كه‌ن، تا ئێستاش له چه‌ندین هه‌وڵی كوشتن رزگاری بوه كه له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌كرایه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.