نوچه‌نێت- سی ئێن ئێن
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی رێگر نیه له پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه .
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن ی ئه‌مریكی ، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو وتی ، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌باره‌ی رێگری توركیا له پڕچه‌ككردنی كورد له سوریا راست نیه، به‌ڵكو توركیا ئه‌نقه‌ره پڕچه‌ككردنی پارتی یه‌كێتی دیموكرات ” په‌یه‌ده” ره‌تده‌كاته‌وه كه یه‌كێكه له باڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
داودئۆغلو وتی خۆ ته‌نها كورد جه‌نگی دژی داعش ناكات له سوریا ، به‌لكو سوپای سوریاش ئازادیش هه‌یه كه ده‌توانرێت پڕچه‌ك بكرێت.
ئه‌وه‌شی وت كه وڵاته‌كه‌ی رێگه‌ی به هێزی پێشمه‌رگه داوه به خاكه‌كه‌یدا تێپه‌ڕبن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه كۆبانێ له سوریا و دژی داعش بجه‌نگن، ئه‌و وتی ” ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چه‌كدارانی كورد پڕچه‌ك بكات ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین و هیچ لاریمان نیه ، به‌ڵام پڕچه‌ككردنی هێزه توندڕه‌وه كوردیه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت هاوكاری پێشمه‌رگه بكه‌ن كه دله سوریا و عێراق دژی داعش جه‌نگاوه ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ی هاوكارین، به‌ڵام په‌كه‌كه خه‌ڵكی سڤیلی ئێمه ده‌كوژێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر شار و گونده‌كانمان ، بۆیه ناتوانین پڕچه‌ككردنیان قبوڵ بكه‌ین”.