تورکەکانی ئێران دژ بە سیاسەتی رەگەزپەرەستانەی حکومەت خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی”فیتیلە”  و نارەزایەتی تورکەکانی ئێران بەم پرۆگرامە،رۆژی دووشەممە،جەماوەرێکی بەرچاو لە ارەتورکنشینەکانی تەورێز،ورمێ،زەنجان  وئەردەبیل خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.

لە بەشێک لەم پرۆگرامە تەلەفزیۆنیەدا کە تایبەت بە منداڵان بووە،بێ رێزی بە تەرکەکان کراوە.لە ئێستادا پەخشی بەرنامەکە راگیراوە  وبەرپرسی رێکخراوی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ئەو بڕگەیە لە پرۆگرامەکە،داوای لێبوردنی کردووە  ورایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئەم کارە سزا دەدرێن.

بە پێی هەندێک لە راپۆرتەکان،هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی  بۆ بڵاوپێکردن بە خۆپیشاندەرا لە گازی فرمێسک رێژ کەڵکیان وەرگرتووە.

بێرێزی کردن بە نەتەوەکانی ئێران ،زمان و ئایینە  جیاوازەکانی ئەم وڵآتە،بە تایبەت لە رادیۆ تەلەفزیۆنی ئەم وڵاتە ،بۆتە دیاردیەکەی باو و لەم چەند سالەی دواییدا نارەزایەتی و خۆپیشاندانی نەتەوەکانی ئێرانی بە دواوە بوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com