نوچە-رادیو فەڕەنسە
پەرلەمانی ناوچەیی کاتالۆنیا کە لایەنگری جیابوونەوە لە ئیسپانیایە،ئەمڕۆ دوو شەممە، بە ٧١ دەنگی ئەرێنی لە کۆی ١٣٥ دەنگی نوینەران، گەڵاڵەی جیابوونەوەی لە ئیسپانیا و “پێکهێنانی کۆماری سەربەخۆی کاتالۆنیا”ی پەسەند کرد.
حیزبەکانی لایەنگری سەربەخۆیی کاتالۆنیا،لە مانگی سێبتامبری رابردوو،بۆ یەکەم جار توانیان لە رێگەی بەدەستهێنانی زۆربەی دەنگەکان،بچنە پەرلەمانی ناوچەییەوە.
بە پێی ئەم گەڵاڵەیە،بڕیار وایە لە ماوەی مانگی داهاتوودا،سیستەمێکی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خەزێنەداری سەربەخۆ پێک بێت،تا لەم رێگەوە هەل ومەرجی سەربەخۆیی تەواو بۆ کاتۆلۆنیا لە ساڵی ٢٠١٧ فەراهەم بکەن.
پێشتر،دەوڵەتی ناوەندیی ئیسپانیا رایگەیاندبوو کە لە ئەگەر پەسەند کردنی ئەم گەڵاڵەیە،گەڵاڵەەک بەرز دەکاتەوە بۆ دادگای ئەم وڵاتە و هەڵیدەوەشێنێتەوە.