نوچە-دیگربان
حەمید روحانی،بەرپرسی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیی مێژوویی و دانشنامەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران،دەڵێ:عەلی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی لە هێڵی شۆڕش وئیمام خومەینی لایداوەو و حەسەن روحانیش بەشداری شۆڕشی ئێران نەبووە ،هەر بۆیە شۆرشی قبووڵ نییە.
حەمید روحانی لە درێژەدا دەڵێ:هەندێ کەس پێیان وایە بەو هۆیەی کە ناتوانن بیروبۆچوونەکانی ئیمام خومەینی ئینکار بکەن،قبووڵیان نییە و لە سەر ئەم باوەڕەن کە فتوا و بۆچوونەکانی ئیمام خومەینی تەنها لە سەردەمی خۆیدا قابلی قبووڵبووە.
سەبارەت بە گۆڕینی هەڵوێستی هاشمی رەفسەنجانی ،حەمید رەحانی دەڵێ:ئەم کابرایە بە پێی جەو و هەل ومەرج، بۆچوونەکانی دەگۆرێ،کەسێکی کە بیرۆکە و بیرکردنەوەکانی پەستە و بەدوای دامەزرانی پەیوەندییە لە گەڵ ئەمریکا.
حەمید روحانی لە درێژەدە دەڵێ:تا ئەو جێگایەی من بەدواداچوونم بۆ کردووە،حەسەن روحانی نە تەنها بەشداری لە شۆڕش نەکردووە بەڵکوو خودی شۆڕشەکەشی قبووڵ نییە.