وەزارەتی دەرەوەی ئێران یاریدەدەری باڵوێزی سعودیەی بانگهێشت کرد

0

نوچە-بی بی سی

لەم مانگانەی دوایی،بارگرژی نێوان ئێران و سعودیە بە هۆی کۆمەڵێک پرسی ناوچەییو هەروەها رووداوی مینا گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی.

دوا بە دوای ئێعدامی سێ ئێرانی لە لایەن سعودیەوە بە تاوانی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان،وەزارەتی دەرەوەی ئێران یاریدەدەری باڵوێزی سعودیەی بانگهێشت کرد.

بە پێی ئاژانسی هەواڵنێری دەوڵەتی ئێران،محەممەد رەفیعی،بەرپرسی ئیدارەی کاروباری کۆمەڵایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،نارەزایەتی و پێناخۆش بوونی خۆی ە نیسبەت ئێعدامی ئەم سێ کەسەوە بە احمد الموالد،یاریدەدەری باڵوێزی سعودیە راگەیاندووە.

رەفیعی لەم دیدارەدا،خوازیاری دووبارەنەبوونەوەی بابەتی لەم چەشنە بووە.

ئیرنا رایگەیاندووە کە احمد الموالد،لە غیابی باڵوێزی سعودیە گوتویەتی کە بە زووترین کات راوبۆچوونی دەوڵەتی ئێران دەگەیێنێتە دەوڵەتی سعودیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com