ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی داوای جیهاد لە ئەندامانی حزبەکەی دەکات
نوچەنێت
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی ئەندامان و کادیرانی حزبەکەی کردووە، داوای بەخشینی حزبەکەیان لێ دەکات لەو موچەبڕاوانەی کە بەهۆی راگرتنی میزانیەکەیان رووبەڕوویان بۆتەوە و دڵنایایان دەکات کە بەخشینی ئەو قەرزەیان، دەبێتە جیهادێکی ماڵی و ئازادیشیان دەکات لەوەی کە ئەو جیهادە دەکەن یان نا.
دەقەی پەیامەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێزو خۆشه‌ویستانم ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
السلام علیكم ورحمه الله
به‌پێویستی ده‌زانم له‌باره‌ی وه‌زعی دارایی حیزبه‌وه له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا چه‌ند خاڵێك ڕوون بكه‌مه‌وه:
1. سه‌ره‌تا له‌ناخی دڵمه‌وه سوپاس‌و پێ‌زانین پێشكه‌شی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، له‌سه‌ر خۆڕاگری‌و دامه‌زراویتان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موارو سته‌مكاره دارایی یه‌ی كه له‌چه‌ند مانگی پێشوودا دووچاری بووین‌و تێپه‌ڕی، خوای به‌به‌زه‌یی به‌باشترین شێوه پاداشتی خۆڕاگری‌و دڵسۆزیتان بداته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر لێره‌شه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم به‌ناوی خۆم‌و سه‌ركردایه‌تیه‌وه سوپاس‌و پێزانین‌و دوعای خێر ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و دۆست‌و دڵسۆزه خێرخوازانه بكه‌م، كه له‌و هه‌ل‌و مه‌رجه سه‌خته‌دا هیمه‌تیان كرد‌و هاوكارو ده‌ستبار گرمان بوون، خوا پاداشتیان بداته‌وه‌و پێزو به‌ره‌كه‌تی زیاتر بخاته سه‌رو ماڵیانه‌وه.
2. به‌ڕێزان:
به‌ڕێ كردنی چوار مانگی پێشوو به‌بێ بودجه دووچاری هه‌ندێك قه‌رزو قۆڵی كردوین‌و خۆشتان ئاگادارن كه زۆرێك له‌باره‌گاكانمان هه‌تا ئێستاش له‌خانووی كرێ دان‌و ئه‌نجا ته‌واوكردنی بینای هه‌ندێك له‌مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیش كه‌ده‌مانه‌وێ چه‌ند ئۆرگانێكی تێدا كۆبكه‌ینه‌وه، پاشان هه‌وڵدان بۆ هه‌بوونی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان‌و له‌سه‌رپێ‌ی خۆ وه‌ستانی حیزب له‌ڕووی ئابوریی یه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه پێویستییان به ماڵ‌و سامان ده‌كات‌و بێگومان ئه‌وه‌ش به‌بێ فشار له‌خۆ كردن‌و له‌خۆگرتنه‌وه مه‌یسه‌ر نابێ.
3. بۆیه ئێمه وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی به‌به‌نده‌و جه‌نابی پێشه‌واشه‌وه بڕیارماندا:
یه‌كه‌م: ئه‌و له (20%)ه‌ی كه له‌چوار مانگی ڕابردوو له‌موچه‌ی موچه به‌رزه‌كان (په‌رله‌مانتارو وه‌زیرو مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و …هتد) بڕاوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه خۆبه‌خشانه چاوپۆشیان له‌وه‌رگرتنی موچه‌ی حیزبی كردووه، دوعای قبووڵیان بۆ ده‌كه‌ین‌و هیچیان بۆ ناگێڕینه‌وه.
دووه‌م: باقی ئه‌ندامانی دیكه‌مان سه‌رپشك ده‌كه‌ین له‌نێوان:
أ. وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندازه‌یه كه له‌چوار مانگی ڕابردوودا لێیان بڕاوه، به‌میكانیزمێك كه دارایی دیاری ده‌كات.
ب. یان چاوپۆشی لێكردنی گێڕانه‌وه‌ی بۆ دارایی گشتی، كه وه‌ك پێشتر گوتمان بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزو ته‌واو كردنی بیناكان‌و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌كار ده‌هێنرێ.
هه‌ركه‌سێكیش یه‌كێك له‌و دووانه هه‌ڵبژێرێ با هه‌ست به‌هیچ سه‌غڵه‌تییه‌ك نه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لای به‌خشین‌و كۆمه‌ك كردن به‌كۆمه‌ڵی هه‌ڵبژارد، با نییه‌تی خۆی ساغ‌و ساف بكاته‌وه‌و دڵنیا بێ كه جیهادێكی ماڵی ئه‌نجام داوه‌و بێگومان ئه‌و كه‌مه كه‌مه كۆمه‌كیانه‌ش ڕه‌نگه بۆ تاك تاكی ئه‌ندامان كه‌لێنێكی ئه‌و تۆ نه‌گرن، به‌ڵام به‌كۆی هه‌موویانه‌وه بۆ دارایی حیزب كه‌لێنێكی باش ده‌گرن، دیاره دارایی حیزبیش هه‌ر بۆ ئه‌ندامه‌كانیه‌تی‌و له‌خزمه‌تی ئه‌وان دایه.
خواش به‌كه‌ڕه‌م‌و به‌زه‌یی بێ سنوری خۆی له‌غه‌یری خۆی بێ نیازمان بكات.
والسلام علیكم ورحمه الله
براتان: عه‌لی باپیر
15/9/2011
