نوچه‌نیت- ئاژانسه‌كان
رۆژی یه‌كشه‌ممه ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایانگه‌یاند ، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی له هه‌ولێر عه‌ره سوننه‌كان رێكیانخست، به چاودێریی و پشتیوانیی ئه‌مریكا سازدراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی كۆنگره‌كه له هه‌ولێر له ته‌لاری كۆنگره‌كان و به دیاریكراوی له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا سازكراوه، له‌لایه‌ن به‌ره‌ی خه‌لاسه‌وه كه سیاسه‌توان موزیر شه‌وكه‌ت رابه‌رایه‌تی ده‌كات و به چاودێری و پشتیوانی كۆنگریسی ئه‌مریكا و به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تییه عێراقی و بیانی و جیهانییه‌كان به‌رێوه‌چووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت كه موزیر شه‌وكه‌ت له كۆنگره‌كه‌دا داوای دابه‌شبوونی عێراقی كردوه و راگه‌یاندنی هه‌رێمێكی بۆ عه‌ره‌بی سوننه دووپات كردوه‌ته‌وه ، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانی عێراق و دابه‌شبوونی بۆ چه‌ند ویلایه‌تێك.شه‌وكه‌ت له وته‌كه‌یدا كه له‌به‌رده‌م ئه‌مریكییه‌كان و كه‌سایه‌تیه بیانییه‌كان پێشكه‌شی كرد، دووپاتی كردوه‌ته‌وه كه ده‌ست ده‌كه‌ن به جێبه‌جێ كردنی یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی دابه‌شكردنی عێراق و كارده‌كه‌ن بۆ دروست كردنی هه‌رێمێك بۆ عه‌ره‌بی سوننه و رزگاریان ده‌كه‌ن.