نوچە-رادیو فردا
سەرۆکۆماری ئەمریکا وسەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل،دوای تێپەڕینی ساڵێک لە بارگرژی پەیوەندیەکانی دوو وڵات،سبەی دوو شەممە کۆدەبنەوە.
بۆ ئەم بەمەستە،نەتانیاهۆ سەردانی واشنتۆن دەکات.رێبەرانی ئەم دوو وڵاتە ،دوایین جار لە ئۆکتۆبری ٢٠١٤ دیدار وچاوپێکەوتنیان هەبووە.
ئەمریکا وئیسرائیل لە گرنگترین وڵاتانی هاوپەیمان لە جیهان دێنە ئەژمار و رێبەرانی هەروو لا بەردەوام جەختیان لە سەر گرنگیی ستراتیجی پەیوەندیەکانی دوو وڵات کردۆتەوە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و لەو کاتەوە کە گفتگۆکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندای گرووپی 1+5 سەبارەت بە کەیسی ئەتۆمی ئێران دەستی پێکرد،تەل ئەڤیڤ یەکێ لە نەیارانی سەرسەختی رەوتی گفتوگۆکان بوو.
بنیامین نەتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەم گفتوگۆیانەی بە “هەڵەی مێژوویی” وسف کردبوو.
نەتانیاهۆ هەروەها لە لایەن ئەمریکاوە لە ژێر گوشاردایە تا درێژە بە وتووێژەکانی ئاشتی ئیسرائیلو فەلەستینیەکان بدات.