نوچە-العربیە
رۆژنامەی”الحیات”بە گیڕانەوە لە سەرچاوەکانی زانیاری خۆی لە بەغداد نووسیویەتی کە حەیدەر عەبادی،سەرۆک وەزیرانی عێراق،ئەم دواییانە داواکاری راستەوخۆی قاسم سولەیمانی،فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بۆ مانەوەی نوری مالکی رەد کردۆتەوە.
عەبادی لە هەوڵدایە تا ئێئتلافێکی نوێی نیشتمانی بە بەشداری فراکسیۆنەکانی شیعە،سوننە وکورد بۆ مەبەستی پاراستنی زۆرینەی پەرلەمانی و جێبەجی کردنی سیاسەتەکانی،پێک بێنێ.
لەم پەیوەندیەدا شارەکانی نەجەف و کەربەلا بوونەتە سەنتەری جموجۆڵی سیاسی لایەنە پەیوەندیدارەکان.عەبادی هەرچەند لە گەڵ عەلی سیستانی کۆ نەبووەتەوە،بەڵام لە گەڵ ژمارەیەک لە مەرجەعە باڵاکی شیعە و کەسایەتیەکان بۆ وێنە محمد سعید حکیم،بشیر النجفی،محمد الفیاض وموقتەدا سەر دیدار وگفتوگۆی کردووە.
عەبادی پشتیوانی دوو رەوتی سەدر و عەمار حەکیم وسەرکردەکانی کورد و سوننەی لە گەڵە.عەبادی لە هەوڵدایە دەنگی ئەرێنی وپشتگیری لانی کەم ٢٠٠ کەس لە پەرلەمانتاران مسۆگەر بکات.هەروەها بەرامبەر بە مالکی،لە لایەن عەلی سیستانیەوە پشتگیری دەکرێ.لە ئێستادا ژمارەک لە گرووپە میلیشیاکانی شیعە پشتیوانی ئاشکرای خۆیان بۆ مالکی دەربڕیوە.
هەروەها سلیم الجبوری،سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی سەردانی نەجەفی کرد و لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک عەشیرەت و مەرجەعە باڵاکان کۆبووەوە.
رۆژی هەینی رابردووش،عەلی سیستانی مەرجەی باڵای شیعە سەبارەت بە کارشکێنی پەرلەمان ئەم وڵاتی بەرامبەر بە رەوتی چاکسازی حەیدەر عەبادی هۆشداری دابوو.
چەند کاتژمیرێک دوای وتارەکەی سیستانی،وادێتە بەرچاو کە عەبادی هەوڵ دەدا لە سەر پێگەی خۆی لە دەوڵەت بەرگری بکات.تەلەفزیۆنی دەوڵەتی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی شارەزا کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بێت،رایگەیاند کە مووچەی مانگانەی سێ جێگری سەرۆکوەزیر وسێ مەعاونتەتی سەرکوەزیران،کە پۆستەکانیان لە چوارچێوەی گۆڕانگاری و ریفۆرمی عەبادی هەڵوەشایەوە،لە چەند مانگی رابردووەوە بڕدراوە.