نوچه‌نێت- عێراق پرێس
له په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رچاودا، ژنی دووه‌می ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق كه له بارودۆخێكی گوماناویدا گیانی له‌ده‌ستدا ،ده‌ركه‌وت، سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه چه‌له‌بی هاوسه‌ری دووه‌می هه‌یه به ناوی ” له‌یال عاصی” ، كه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ و مه‌ترسیداری له‌به‌رده‌ستدایه ، ده‌توانێت كۆتایی به سه‌ره گه‌وره‌كانمی عێراق بهێنێت.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ” عێراق پرێس” كه بڵاوی كردوه‌ته‌وه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له‌كاتی مانه‌وه‌ی له ئه‌رده‌ن به نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمێكی لوبنانیدا كردوه به ناوی له‌یال عاصی، كه له خێزانی “ئال عاصی” ده‌وڵه‌مه‌نده، كه له عه‌رمه‌ته‌ی لوبنان ئاواره بوون و باوكی به یه‌كێك له پیاوه بازرگانه دیاره‌كان داده‌نرێت كه پشك و پرۆژه ی زۆری هه‌یه له لوبنان و دوبه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی پێی وتوه ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكم به‌سه‌رهات ، ئه‌وا پێویسته ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و سیدیانه بدات به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
جیگه‌ی باسه له یه‌ك كاتدا دوو پرسه بۆ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی گێڕرا، یه‌كه‌میان خێزانی هاوسه‌ری دووه‌می چه‌له‌بی سازیان كردبوو له هۆڵی شێخ حه‌سه‌ن خالید له مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی له ناوچه‌ی “ته‌ریق جه‌دیده” ی پایته‌ختی لوبنان، دووه‌میشیان له‌یلا عسیرانی هاوسه‌ری یه‌كه‌می له كۆشكی كۆنگره‌كان به ئاماده‌بوونی ته‌لال چه‌له‌بی برای و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسان و به ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق نوری مالیكی ،سازی كردبوو.
پێشتریش سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ، رۆژێك پێش مردنی دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی داوه‌ته مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی له نه‌جه‌ف .
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له رۆژنامه‌ی ” شه‌رقلئه‌وسه‌ت” ده‌ڵێت: چه‌له‌بی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی و هێزو ده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌بوه كه ده‌ستیان هه‌بوه له به‌تاڵان بردنی عێراق ، له‌وانه فرۆشی دراوی بیانی له بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌مه‌ش وای له چه‌له‌بی كردبوو كه ئاگای له هه‌موو جوڵه‌یه‌كی خۆی بێت و به وریاییه‌وه ره‌فتار بكات، ئاماژه‌شی به‌وه كردوه كه راده‌ست كردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی به مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی نه‌جه‌ف ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه چه‌له‌بی ئاگاداری دۆسیه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی وڵات بوه .
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له گۆڕستانێكدا له ته‌نیشت مه‌زاری ئیمام موسای كازم نێژرا دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی مۆڵه‌تییان له مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینیی شیعه وه‌رگرت.
چه‌له‌بی له دیارترین پشتیوانه‌كانی جه‌نگی عێراق بوو له 2003 و هه‌وڵی زۆری‌دا ئیداره‌ی ئه‌مریكا رازی بكات بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، له‌لایه‌ن چه‌ند ناوه‌ندێكی راگه‌یاندن و سیاسییه‌وه به ” ئه‌ندازیاری داگیركاری ئه‌مریكا له عێراق” ناوزه‌د كرا.