نوچە-دەنگی ئەمریکا
بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران،بە کوژرانی پاسدارێکی دیکەی سوپای پاسداران لە سوریە،ژمارەی کوژراوەکانی ئەندام لە سوپای پاسداران لە سوریە گەیشتوۆتە ٣٩ کەس.
بە پێی راپۆرتی خبر انلاین،پاسدار ئەمیر حوسێن هیودی،دوایین کوژراوی سوپای پاسداران،لە کاتی ئەنجام دانی”مەئموریەتی موستەشاری” لە نزیک حەلەب گیانی لە دەست داوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا،ئاژانسی “تسنیم” رایگەیاندووە کە لە دەستپێکی شەری سوریەوە تا وەکوو ئێستا،٣١ پاسداری خەڵکی خوزستان لە سوریە کوژراون.
ماڵپەڕی هەواڵی مشرق ،رۆژی هەینی رابردوو دەنووسێ”ژمارەی کوژراوانی سەربەهێزەکانی سوپای پاسداران لە سوریە،لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە گەیشتۆتە ٣٨ کەس.
پێشتر میدیاکانی رۆژئاوا ئاشکرایان کردبوو کە لانی کەم دوو هەزار کەس لە هێزەچەکدارەکانی سوپای پاسداران،شان بە شانی هێزەکانی سەر بە سوپای سوریە و حیزبوڵای لوبنان،لە ژێر پشتیوانی ئاسمانی روسیە لە نزیک حەلەب لە شەڕادن.
ئێران پێشتر بەشداربوونی هێزەکانی خۆی لە شەڕی سوریە رەد کردبووەوە ورایگەیاندبوو کە تەنها بە مەبەستی ئەنجام دانی کاروباری موستەشاری چوونەتە سوریە.