بۆ یەکەم جار،سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی تاران دەکات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

مارتین شولتز،سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا،ئەمڕۆ شەممە،لە سەردانی بۆ تاران لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبێتەوە.ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپایە بۆ ئێران.

شولتر لە کاتێکدا بەرەو تاران بەرێ دەکەوێ کە لە راگەیایێندراوەکەی خۆیدا دەڵێ:مەبەستی لەم سەردانە “گفتوگۆی زیاتر”ە لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی.

پێشتر عەل لاریجانی،سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بانگهێشتی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپای کردبوو کە سەردانی ئێران بکات.

بڕیار وایە شولتز لەم سەردانە یەک رۆژەدا،لە گەڵ سەرۆکۆمار ووەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و چاوپێکەوتن بکات.سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هەروەها رایگەیاندووە کە لە گەڵ “نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی”کۆدەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com