نوچه‌نێت- كریستیان ساینس مۆنیته‌ر
رۆژنامه‌ی ” كریستیان ساینس مۆنیته‌ر ” ی ئه‌مریكی تیكی خستوه‌ته سه‌ر كورد‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌یان به دروست كردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ” شڵه‌ژاوی و تێكچوونه‌كانی بارودۆخی سوریا و عێراق رێخۆشكه‌ره بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌یان”.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی كۆنن له جیهاندا كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تیان نیه، له ئێران و توركیا و سوریا و عێراق كه‌مینه‌ی گه‌وره‌ن ، كه ژماره‌یان ده‌گاته 30 ملیۆن كه‌س ، زۆربه‌ی كورد خه‌و به سڕینه‌وه‌ی ئه‌و سنوره ده‌ستكرده‌وه ده‌بینێت كه له نێوان به‌شه‌كانیدا دروست كراوه و ده‌یانه‌وێت وه‌ك خۆیان ناویان ناوه ” كوردستانی گه‌وره ” دابمه‌زرێنن، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌سه‌ڵات و پشتیوانی‌یان نه‌بوه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌یان، به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری هه‌بێت به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی هه‌یانه وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له‌و جه‌نگه‌دا كه ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات دژی رێكخراوی داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دارووخانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی سوریا و عێراق.
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كورد له عێراق و به‌مدواییانه‌ش له سوریا به‌ده‌ستی هێناونده‌سه‌ڵاتی زیاتری پێبه‌خشیون له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان، له توركیاش كه زۆرترین ژماره‌ی كوردی لێیه ، ئه‌و پارته‌ی كه سه‌ر به كورده توانی بۆ یه‌كه‌مجار بگاته په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان به‌ڵام پارته كوردیه‌كه توانی بگاته په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، له ئێرانیش تا ئێستا چه‌كداران و چالاكوانانی كورد رووبه‌ڕووی له‌سیداره‌دان ده‌بنه‌وه.
به‌ڵام رۆلی دراماتیكییان له جه‌نگی دژی داعش ، له‌وانه سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له كۆبانێ ، وای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد سۆزییان بۆ كێشه‌كه‌یان بجوڵیت ، هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازییان هه‌ستی سه‌ربه‌خۆبوونیان داده‌گیرسێنێت، پێش چه‌ند مانگێك چاودێران و شیكه‌ره‌وان باسی چركه‌ساتی كوردیان ده‌كرد ، ده‌یانگوت بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی هێچ كاتێك وه‌ك ئێستا له‌بار نه‌بوه بۆ هه‌وڵه‌كانی كورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام ئێستا هه‌موویان به وریاییه‌وه له ململانێ ناوخۆییه‌كان ده‌ڕوانن كه دێته رێ‌یان و كورد به‌ره‌و توندوتیژی ناوخۆیی ده‌بات. هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا و ئه‌مریكاش دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆبوونی كورد ده‌كه‌ن.
موتلۆ سیفیرلو، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له واشنتن ده‌ڵێت تا ئێستاش ده‌توانین باس له چركه‌ساتی كورد بكه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تازه شه‌رابه‌كه له شوشه ده‌رچوه، كێشه‌ی كورد بوه‌ته كێشه‌یه‌كی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، پێویستی به چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه له‌لایه‌ن هێزه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ، جا زوو بێت یان دره‌نگ.