نوچه‌نێت – ئاژانسه‌كان
دوای چه‌ند رۆژێك له بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتدار “پارتی داد و گه‌شه‌پێدان” ه‌وه،بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی نوێی توركیادا، ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ته‌ختی دادگا دانیشتنی دادوه‌رێكی باڵاپۆشی به‌خۆیه‌وه بینی .
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی ئه‌و دادوه‌ره ژنه‌یان بڵاو كرده‌وه كه به جلێكی باڵاپۆشی ئیسلامییه‌وه له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ر دانیشتوه له دادگایه‌كی به‌شه ئاسیاییه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵی گه‌وره‌ترین شاری توركیا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادگای توركیا رازی بوه له‌سه‌ر بوونی دادوه‌رێكی باڵاپۆش له‌سه‌ر داوای دادگای باڵای ئه‌و وڵاته كه داوای كردوه رێگه به دادوه‌ر و ئه‌وانه‌ش كه له دادگادا كار ده‌كه‌ن بدرێت باڵاپۆش بپۆشن له‌كاتی كار كردن‌دا، كێشه‌ی باڵاپۆشی له توركیا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تنوێی توركیا له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌ی عه‌لمانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ساڵی 1923، كه باڵاپۆشی له ده‌زگا فه‌رمییه‌كاندا قه‌ده‌غه كرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌قێكی ده‌ستوریش نه‌بوو به قه‌ده‌غه كردنی.
ساڵی 1960 مقۆمقۆیه‌كی سیاسی له‌باره‌ی باڵاپۆشییه‌وه ده‌ستی پێكرد ، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و خوێندكاره باڵاپۆشانه‌ی كه ئاره‌زووی خووێندنییان ده‌كرد له زانكۆكاندا .