نوچە-دەنگی ئەمریکا
جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: :٩٠%ی هێرەشە ئاسمانیەکانی روسیە ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی ئەم وڵاتەی کردۆتە ئامانج.
ئان پێترسۆن،رۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێ:لە دەستپێکی دەستوەردانی سەربازی روسیە لە سوریە،بە لانی کەمەوە ١٢٠ هەزار خەلکی سوری ئاوارە بوونە وپەیوەست بوونە بە رێژەی ٢٢ ملیۆنی ئاوارەکانی ئەم وڵاتە.
روسیەش رایگەیاندووە کە هێرشە ئەسمانیەکانی لە سوریە،بنکە سەربازیەکانی داعشی کردۆتە ئامانج.هاوکات ڤیکتۆریا نۆلاند،جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەوروپا بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی ئاوارە سوریەکان لە تورکیا و ئەوروپا،جەخت لەوە دەکاتەوە کە روسیە لە ئیستادا تۆپخانەکانی خۆی لە دەوروبەری حماه و حمص،حلب و ادلیب جێگیر کردووە وهێرشە ئامانیەکانیشی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ئەم ناوچانە زیادی کردووە.
ڤیکتۆریا نۆلاند،جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەوروپا لەم بارەوە دەڵێ:تێچووی ئۆپەراسیۆنی سەربازیەکانی روسیە لە سوریە،رۆژانە دوو بۆ چوا میلیارد دۆلار بەراورد دەکرێ ،ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئاسایی روسیە لە گەڵ قەیرانی ئابووری رووبەروون.