لە کەنەدا ژنێکی ئەفغانی دەبێتە وەزیر

0

نوچە-بی بی سی

مریم منصف،سیاسەتمەداری بە رەچەڵەک ئەفغانی کە مانگی رابردوو توانی بچێتە پەرلەمانی کەنەداوە،ئەمڕۆ وەک وەزیری دامەزراوە دیموکراتیەکان لە کابینەی نوێی کەنەدا هەلبژێردرا.

مریم منصف،لە سەردەمی رژێمی تالیبان لە ساڵی ١٩٩٦ و لە تەمەنی ١١ ساڵی،وێڕای دوو خوشک و دایکی لە ئەفغانستان هەڵات و چووە وڵاتی کەنەدا.

مریم منصف،لە دایکبووی شاری هەراتی ئەفغانستانە و بە وتەی خۆی پێش ئەوەی بەرەو کەنەدا کۆچ بکەن،لە ئێران پەنابەر بووە.

منصف،لە ئێستادا گەنجترین ئەندامی کابینەی نوێی کەنەدا و یەکەم ژنە کە بە نوێنەرایەتی لە ناوچەی پیتربرو لە ئەیالەتی ئەنتاریۆ چووەتە پەرلەمانی ئەم وڵاتە.

خاتوو منصف ئەندامی پارتی لیبرالەکانی کەنەداە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە سەرقاڵ بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com