رێبەرانی چین و تایوان دوای ٦٦ ساڵ کۆدەبنەوە

0

نوچە-بی بی سی

مائین ژێئۆ،سەرۆکۆماری تایوان رۆژی شەممەی داهاتوو لە سەنگاپور لە گەڵ رێبەری چین کۆدەبێتەوە،ئەمەش لە دوای ٦٦ ساڵ یەکەم دیداری سەرکردەکانی هەر دوو وڵاتە.

چین لە ١٩٤٩وە ئیدەعای خاوەندارێتی تایوان دەکات،لەو سەردەمانەوە کە دەوڵەتی نەتەوەخواز لە بەرامبەر کۆمۆنیستەکان شکستی هێنا.

سەرباری ئەمانەش،پەیوەندی دوو وڵات لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی ماییبگ ژێئۆ لە ٢٠٠٨ ئاسایی بۆتەوە.

دەوڵەتی چین ،تایوان وەک بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی لە قەڵەم دەدات  وهەرەشەی ئەوە دەکات کە لە بەرامبەر هەر جۆرە جوولەیەکی سەربەخۆیی خوازانەی تایوان،دژکردەوەی سەربازی لە خۆی نیشان دەدات.

جاش ئێرنێست،وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە کە ئەمریکا پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە لە راستای کەمبوونەوەی ناکۆکی و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانی دوو لایەن بێ،بەڵام هاوکات رایگەیاندووە کە دەبێ چاوەڕوانی ئەنجامی دیدارەکە بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com