نوچه‌نێت- ئه‌لوه‌ته‌ن
گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه و دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆیه‌كی نوێ له ژیانی نوێنه‌رایه‌تی توركیا نمایش بكات دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام دووباره ئه‌وه‌ی ویستی به‌ده‌ستی هێنا له بردنه‌وه‌ی زۆرینه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كی نۆڤه‌مبه‌ردا ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی گه‌وره بهاوێت له گۆڕینی وڵات به‌ره‌و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی.
ئه‌ردۆگان كه له گه‌ڕه‌كی ” قاسم پاشا” ی ئه‌سته‌نبوڵ له‌دایك بوه ، چه‌ند هه‌نگاوێكی ماوه بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه عوسمانیانه‌كه‌ی ، دوای ئه‌وه‌ی بوه‌ته به‌هێزترین پیاوی خاوه‌ن هه‌ژموونی سیاسی له مێژووی نوێی توركیادا دوای كه‌مال ئه‌تاتوركی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا . ئه‌م پیاوه به‌هێزه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا منداڵی خۆی له ناوچه‌ی ریزه‌ی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای ره‌ش به‌سه‌ر بردوه ، باوكی ئه‌فسه‌ری ئێشكگری كه‌ناراوه‌كان بووه، پاشان له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌سته‌نبوڵ و بڕوانانمه‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی كاردا وه‌رگرتوه و یاریزانی تؤپی پێش بووه به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه یاری كردوه‌ه له یانه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبوڵدا، ساڵی 1994 بوه‌ته سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ، وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره زه‌به‌لاحه‌دا كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 15 ملیۆن كه‌س ده‌بێت توشی زۆر كێشه بوه‌وه له‌وانه كێشه‌ی قه‌ره‌باڵخی رێگاوبانه‌كان و پیسبوونی هه‌وا. به‌شداری له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كرد كه له دژی داخستنی حیزبێكی ئیسلامی رێكخرابوو كه ئه‌و هاوسۆزی بۆی هه‌بوو. 4 مانگ زیندانی كرا به تۆمه‌تی هاندانی رق و كینه‌ی ئاینی دوای ئه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌كی ئیسلامی خوێنده‌وه. ساڵی 2001 هاوشانی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی عه‌بدوڵاگۆل پارتی “داد و گه‌شه‌پێدان” ی دامه‌زراند كه ره‌وتێكی ئیسلامیه و له ساڵی 2002 ه‌وه‌وه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا بردویه‌تیه‌وه.
ساڵی 2003 ئه‌ردۆگان بوو به سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ، ساڵی 2014 وه‌ك سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرا و پێشتریش له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كاندا بردبوویه‌وه.
ئه‌ردۆگان شكستی هێنا له پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارته ئپۆزسیۆنه‌كان ، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان سه‌ركه‌وتنی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تێدا به‌ده‌ستهێناو چرچ و لۆچی رووخساری نه‌ماو دووپاتی كرده‌وه كه گه‌ل سه‌قامگیری هه‌ڵبژارد.