نوچه‌نێت- حه‌مرین نیوز
رۆژی سێشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێم رۆژانه 500 ئاواره وه‌رده‌گرێت ، ئاماژه‌شی به‌وه دا كه هه‌رێم ساڵانه یه‌ك ملیار دۆلار له ئاواره‌كانی سوریادا خه‌رج ده‌كات ، ره‌خنه‌شی له به‌غدا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرت كه به‌رپرسیارێتی ئاواره‌كان به شێوه‌یه‌كی جدی هه‌ڵناگرن.
دیندار زێباری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كاروباری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ مه‌دا پرێس وتی ” ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئێستا گه‌یشتوه‌ته زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س” دووپاتیشی كرده‌وه كه ” هه‌رێم رۆژانه زیاتر له 500 ئاواره وه‌رده‌گرێت”.
زێباری ئه‌وه‌شی وت كه ” هه‌رێم ساڵانه ملیارێك دۆلار له ئاواره‌كاندا خه‌رج ده‌كات ” ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه ” رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و حكومه‌تی عێراق به رۆلی خۆیان هه‌ڵناستن له به‌رپڕسیارێتی هه‌ڵگرتنی ئاواره‌كان به شێوه‌یه‌كی جدی”.
زێباری ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ” هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی زۆری به‌خشیوه به ئاواره‌كان له رێگه‌ی بودجه‌ی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌بوونی قه‌یرانی دارایی‌ش”.