نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق ، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له ماڵه‌كی خۆیدا له ته‌مه‌نی 70 ساڵێدا كۆچی دوایی كرد.
به مردنی شه‌پۆلێك له گومانی به‌دوای خۆیدا هێنا ، به‌تایبه‌ت كه رۆژی پێشوو ئێواره‌یه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا له یانه‌ی سه‌ید له به‌غدا به‌سه‌ر بردبوو و نانی ئێواره‌شی له‌گه‌ڵ خواردبوون.
هاورێكانی دووپاتیان كردوه‌ته‌وه كه له‌ژیاندا بوه ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بوه و كه‌سێكی رووخۆش و گاڵته‌جاڕ بوه و تا نیوه‌ی شه‌و له‌گه‌ڵیاندا ماوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه رۆشتوه‌ته‌وه و له ناوچه‌ی كازمییه‌ی باكوری به‌غدا.
به‌هۆی ئه‌م گومانانه‌وه ئه‌یاد عه‌لاوی سیاسه‌توانی دیاری عێراق داوای كرد كه پشكنینی ورد بۆ جه‌سته‌ی كۆچكردوو بكرێت بۆ زانیینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی.
به‌هۆی مرددنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه سیاسی و دیاره‌كانی عێراق هاتنه قسه و دڵگرانی خۆیان راگه‌یاند.
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق وتی ، كۆچكردوو رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له بردنی عێراق به‌ره‌و دیموكراتی.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌ونیشدا سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی ، عێراق یه‌كێك له رۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی له‌ده‌ستدا كه پیاوێكی عێراقی مۆدێرن بوو و له دچی دیكتاتۆریه‌ت و داگیركاری وه‌ستایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش پرسه‌ی خۆی راگه‌یاند و وتی كۆچكردوو هه‌موو ژیانی له دژایه‌تی كردنی رژێمی دیكتاتۆریدا به‌سه‌ر برد و رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له بنیاتنانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و دیموكراتیه‌تدا.
له‌لای خۆشیانه‌وه هاوپه‌یمانی هێزه سونییه‌كان رایانگه‌یاند ، كۆچكردوو له گرنگترین كه‌سایه‌تیه‌كان بوو كه هه‌وڵی بنیات نانه‌وه‌ی عێراقی نوێی ده‌دا به سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه، ئه‌مه‌ش له ره‌فتاره سیاسییه‌كانیدا ده‌بینرا كاتێك سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بوو.