نوچە-دەنگی ئەمریکا
١٩٢ نوێنەری پەرلەمانی ئێران لە دووتوێی بەیانییەیەک سەبارەت بە دروشـمی”مەرگ بۆ ئەمریکا”پێداگرن ودەڵێن: ئەم دروشمە هێما و سیمبولی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و نابێ وەلا بنرێ.
بە پێی هەواڵدەریی ئیرنا،ئەم نوێنەرانەی پەرلەمانی ئێران دەلێن:ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە بە دوای”ریشەکێش کردنی کۆماری ئئیسلامی ئێران”بووە و ئەمەش بۆتە هۆی نەفرەت و بێزاری خەڵکی ئێران.
لە لایەکی دیکەوە،حوسێن کاشانی پور،بەرپرسی ناوەندی بەرێوەچوونی ١٣ی خەزەڵوەر لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە:ئەو کەسانەی کە پێیان وایە رێکەوتنی ئەتۆمی دەستپێکی کۆتایی مەرگ بۆ ئەمریکایە،بە هەڵەداچوون.