نوێنەرێکی عەرەب لە پەرلەمانی ئێران لە سەر بێ رێزیکردن بە عەرەبەکان دێتە دەنگ

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

دوای ئەوەی لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی ئێران،بێ رێزی بە عەرەبەکان دەکرێ،عبداللە تمیمی،نوێنەری شادگان لە پەرلەمانی ئیران دێتە دەنگ.

ئەم نوێنەرە عەرەبە دەڵێ:بۆ دەبێ دەنگ  ورەنگی ئێران رێگە بە خۆی بدات کە هونەرمەندێک لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بێ رێزی بە عەرەبەکان بکات؟ئەگەر دەوڵەتێکی عەرەب کارێکی لەو سێوە ئەنجام بدات ئێمە دەست بە جێ مەحکومی دەکەین کە چی بۆ خۆمان بێ رێزی بە عەرەبە رەسەنەکانی خوزستان دەکەین.

مەبەستی ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی ئێران،بیرەوەری گێرانەوەی ئەکبەر عەبدی هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانە لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی،کە تیایدا بە لەحنێکی تایبەت بێ رێزی بە عەرەبەکان کردبووە.

تمیمی،ویڕای بە مەترسیدار زانینی ئەم هەڵسوکەوتانە،خوازیارە دەزگای فەرمی دەنگ و رەنگی ئێران پێداچوونەوەیەک بە خۆیدا بکات.

لە بەسێکی دیکەی قسەکانیدا،ئەم نوێنەرە رەخنە لە سیاسەتی هەڵاواردن و ناعەدالەتی لە دابەش کردنی پۆستە ئیداریەکان دەگرێ لە نێوان مودیرە غەیرە عەرەبەکانی پارێزگای خوزستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com