نوچه‌نیت- سكای نیوز
به‌و رادده‌یه‌ی كه شیكه‌ره‌وه‌كان گرنگی به زانینی نهێنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا ده‌ده‌ن ، به‌و رادده‌یه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه هۆكاره‌كانی په‌یوه‌سته به پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان ، كه ده‌نگده‌رانی خۆیان بێ‌ئومێد كرد له‌و هه‌له‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا پێیاندابوون به‌ڵام نه‌یانتوانی سودی لێببینن.
مه‌هه‌په سیاسه‌تێكی منداڵانه‌ی پیاده كرد كاتێك ره‌تیكرده‌وه حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێكبهێنێت، هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌شی ره‌ت كرده‌وه كه پێشكه‌شی كرابوون ، ئه‌مه‌ش ده‌نگده‌ره‌كانی توڕه كرد‌و سزای ئه‌و پارته‌یان دا و چواریه‌كی ده‌نه‌كانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ده‌نگده‌رانی توركیا پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ی سه‌ربه كوردیشی سزا دا به‌هۆی هه‌ڵوێسته خۆڵه‌مێشییه‌كانی له به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه كه له ریزبه‌ندی تیرۆری جیهانیدایه، هه‌روه‌ها بانگه‌شه كردنی بۆ ئتۆنۆمی له باشوری توركیا هۆكارێكی تر بوو كه وایلێكد ته‌نها كورده‌كانی سه‌ر به‌و پارته ده‌نگی پێبده‌ن و ئه‌وانی تر به‌جێبهێڵن.
به‌ڵام پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، به‌هۆی ئه‌دای باشییه‌وه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی وه‌ك خۆی مایه‌وه و پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی كرد.
له به‌رامبه‌ردا ده‌نگده‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په، كه ده‌نگده‌ره‌كانی له هه‌لبژاردنی پێشوودا سزایان دابوو، ترسان له‌وه‌ی پارته‌كه‌یان توشی دابه‌شبوون له‌ناوچوون ببێته‌وه ئه‌گه‌ر جارێكی‌تر ده‌نگه‌كانی كه‌مبكاته‌وه و توركیا ببێته به‌هه‌شتی پارته بچووكه‌كان كه رێككه‌وتنییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌سته‌مه. بۆیه زۆربه‌یان دووباره ده‌نگیان به پارته‌كه‌یان دایه‌وه .
بۆیه به‌ڕای زۆربه‌ی چاودیران بێ‌ئومێد بوون له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ترسان له دابه‌شبوون و دارووخانی پارتی داد و گه‌شه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ئه‌نجامه‌ن ، ئه‌مه جگه له دۆخی ئه‌منی و سیاسی كه ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام به‌گوێی ده‌نگده‌رانی داده‌دا كه ئه‌گه‌ر ده‌نگ به ئه‌وان نه‌ده‌ن ئه‌وا جه‌نگ له‌گه‌ڵ كورده‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و قه‌یرانی ئابووریش به هه‌مان شێوه، بۆیه ده‌نگده‌ران له‌ژێر فشاری ده‌روونیدا روویان كرده سندوقه‌كانی ده‌نگدان ترس له نادیار پارتی داد و گه‌شه‌ی رزگار كرد.