نوچه‌نێت – مه‌سده‌ر
تا ئێستاش عه‌ره‌به ئیسلامییه‌كان ناتوانن له نمونه‌ی توركیا تێبگه‌ن ، كێبڕكێی ئه‌مرۆی توركیا له نێوان ئیسلامی و عه‌لمانی نه‌بوو، به‌ڵكو له نێوان نموونه سیاسیه جیاوازه‌كانی عه‌لمانیه‌ت بوو.
كاتێك ئه‌ردۆگان دوای هه‌ڵبژاردنی مورسی سه‌ردانی میسری كرد، یه‌كه‌م ئامۆژگاری كه پێشكه‌شی مورسی كرد ئه‌وه بوو كه هه‌وڵ بدات ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی بنیات بنێت.
پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان خۆی پارتێكی عه‌لملنیه ، چونكه له ده‌ستوری توركیادا رێگه به دروست بوونی پارتێك نادرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین ، ئه‌مه‌ش دژ نیه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ئاینی كه‌س و ئه‌ندامانی ناو ئه‌و پارتانه .
توركیا تاكه وڵاتی ئیسلامییه كه ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردنێكی پاكدا بردیانه‌وه ، هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه سیستمی عه‌لملنی هێنده‌ی گرنگی به به‌رنامه سیاسی كه‌سه‌كان ده‌دات هێنده گرنگی به فیكری ئاینییان نادات.
توركیا چوارده‌وری گیراوه به‌و وڵاتانه‌ی كه پڕییه‌تی له كێشه و ململانێی تایفه‌گه‌ری ، به‌ڵام توركیا به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه و خۆراگر و بێبه‌رییه له‌و جۆره كێشانه ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئایین له بواری گشتیدا ده‌ستێوه‌ردان ناكات و ته‌نها له بواری تاكه‌كه‌سدا چڕبوه‌ته‌وه.
توركیا یه‌كێكه له به‌هێزترین سیستمه عه‌لملنیه‌كانی جیهان و سه‌ركه‌وتنی هه‌ر پارتێك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كوده‌تا نیه به‌سه‌ر عه‌لملنیه‌تدا ، به‌ڵكو دووپات كردنه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ته.