نوچە-شفقنا
سەرۆکۆماری تورکیا لە یەکەم لێدوان و هەڵوێستی دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە،رایگەیاند کە خەڵکی وڵاتەکەی لە بەرامبەر توندوتیژی وکوشت و کوشتار،دەنگی خۆیان خستە پاڵ دیموکراسی و سەقامگیری.
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی:ئەم هەڵبژاردنە سەلماندی کە خەڵکی وڵاتەکەی ئەمن و ئاسایشیان دەوێ.ئەردۆغان هەروەها پەکەکە دەکاتە بەردەنگی خۆی و دەڵێ:ئەم هەڵبژاردنە هەڵگری پەیامێکی مەزن بوو،توندوتیژی وهەڕەشە ناتوانێ لە بەرامبەر دیموکراسی و یاسا دەوام بێنێ.
ئەم لێدوانانەی ئەردۆغان لە کاتێکداتە کە رۆژنامەی بەریتانی ئێندیپێندێت لە شیکاریەکی خۆیدا سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دەنووسێ:خەڵکی تورکیا بەم هەڵبژاردنە سەلماندیان کە زیاتر لە هەموو بابەتێک،بە دوای ئەمن و ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەیانەون.