نوچە-انتخاب
حاکمی دوبەی لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤارێکی ئەمریکی دەڵێ:داگیرکردنی عێراق وخستنی سەدام حوسێن،دەستپێکی ئاڵۆزی و ململانێی ناوچەیی و فیرقەگەرایی بوو.
محمد بن راشد،حاکمی دوبەی لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری نیۆزویک دەڵێ:لەبەریەک هەڵوەشانی سوپای عێراق،دەرگای بە رووی فیرقەگەرایی وپەرەدان بەم دیاردەیە کردەوە ودواتر رەوتە تەکفیری وتیرۆریستیەکانی بەدواداهات،لە ئەنجامدا کۆمەڵێک حیزب وگرووپی بچووک هاتنە کایەوە.
بن راشد هەروەها دەڵێ:روانگەی ئیمارات بەم شێوەیە کە هەموو ناوچەکە وەکوو جەستەیەک دەبینی و هەر جۆرە خەلەلێک لە بەشێک لە جوگرافیای سیاسی ناوچەکە بە زیانی هەمووان تەواو دەبێ.بن راشد دەشڵێ:هەر کەسێک گومان دەکات کە سەدام تووشی هەڵە بوو،لەمەش تێدەگات کە لە دوای ٢٠٠٣،تراژیدیای ئەم وڵاتە عەرەبیە،بووە هۆی زەرەر و زیان بۆ تێکرای ناوچەکە کە بەم زووانە لێی دەرباز نابێ.