نوچه‌نێت- ئه‌لغه‌د
عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌توانی عێراقی ده‌ڵێت ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوا سه‌رۆكوه‌زیران ده‌بێت له حیزبی ده‌عوه، چونكه زه‌مه‌ن ئه‌م حیزبه‌ی به‌جێهێشتوه.
شابه‌نده‌ر له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی ، ئه‌و ململانێیه‌ی ئێستا له نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا و نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوودا هه‌یه هیچ سودی نیه ، چونكه ئێمه ده‌بینین حیزبی ده‌عوه له كۆتاییه‌كانی خۆیدا ده‌ژی.
شابه‌نده‌ر هه‌روه‌ها وتی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوزیرانی عێراق ، نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو بێت له به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵاتدا . ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه هه‌موو سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی پێشووی عێراق هاوبه‌شن له شكست خواردندا.
ئه‌وه‌شی وت كه نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق تا ئێستاش بڕوای وایه كه ده‌توانێت له ویلایه‌تی سێیه‌می ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت، له رێگه‌ی هاندانی حیزبی ده‌عوه و ده‌وڵه‌تی یاسا به دانانی كه‌سایه‌تی تر بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات له جێی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا.
له‌لای خۆشییه‌وه عادل مانع ، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس وتی ” ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه كه خه‌له‌ف عه‌بدولصه‌مه‌د ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و پارێزگاری پێشووی به‌سره ، بكرێته سه‌رۆكوه‌زیران له جێگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی”.