نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ،ئابڵوقه خستنه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به ” گه‌نده‌ڵی گه‌وره ” ناوبرد و باڵیۆزی ئه‌مریكا ” ستیوارت جۆنز”ی به رێگرتن له گه‌یشتنی چه‌ك به حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار كرد.
موهه‌ندیس دووپاتی كرده‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها به‌رگری له خاك ناكات به‌ڵكو به‌رگری له سیستمی حوكمڕانی و هێشتنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات، ئه‌وه‌شی وت كه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئابڵوقه‌ی خستوه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و ناهێڵیت چه‌كیان پێبگات.
داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد رۆڵی خۆی ببینێت و رووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه ببێته‌وه، هه‌روه‌ها وتی ” هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جدی نین له جه‌نگی دژی داعش .