هۆکاری باوەر پێکردنی سویدیەکان، بە بونی تارمایی

0

نوچە.نێت.روتانا

 

 

لە ئێستادا وێرای پێشکەوتنی تەکەنەلۆجیا لە جیهاندا. زانستی پێشکەوتو ئاشکرای کردوە کە: ژمارەیەکی زۆری سویدیەکان باوەریان بەبونی تارمایی و بونەوەری رۆحی و دەرکەوتنی شتی سەیر هەیە بەدرێژایی ساڵ -یش لەزیاد بوندایە.

کۆمپانیای دیموسکوب بۆ ڕاتوێژینەوەو پەیوەست بیریی، لەبەرژەوەندی رێکخراوەکە کار لە سەر بەگومانکردنی سویدیەکان دەکات، کە رێکخراوێکە لەم کارەیدا سودی ماددی بەدەست ناهێنێت، بەڵکو تەنیا مەبەستی ئەم کۆمپانیایە هۆشیاری گشتیە لە ئەنجامە زانستیەکان.

لەساڵی ٢٠٠٨ ژمارەیەکی زۆر لە سویدیەکان کە بەشداریان لەو راتوێژینەوەدا کرد %١٢-%١٦ باوەریان بە بونی تارمایی هەبوو.

هەروەها لە %٣٧ بەشدار بوون لە راتوێژینەوەکەدا کە ژمارەیان ١١٠٠ کەس بوو رایانگەیاندوە کە ئەوان بروایان بە دەرکەوتنی شتی سەیر هەیە کە ناتوانن تەفسیرو شیکاری زانستی بۆ بکەن .

شایەنی باسە لێکۆڵەران، زیاد بونی هۆکارەکە دەگەرێنێتەوە بۆ کاریگەری ئاراستەی ئەو فیلمانەی کە باس لە تارمایی و دەرکەوتنی شتی سەیرو سەمەرە  بونەوەری رۆحی دەکاتت، ئەوان پێیان وایە کە جەماوەریش پێشوازی باشتر لەم فیلمانە دەکات وەک لە بەرنامە تی ڤی -ەکان . کە هەفتانە بە هەزارەها بینەری هەیە .   
tarmayy

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com