نوچە-دەنگی ئەمریکا
ئانتۆنی بلینکەن،جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ:هەڵسوکەوتی”جێی موناقشە”ی ئێران،بە تایبەت پشتیوانی کردنی لە تیرۆریزم لە ناوچەکەیان لە ژێر چاودێریدایە.
بلینکەن رۆژی شەممە لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی ئەمنی ساڵانە لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین،دڵنیایی دەدات کە دەوڵەتی ئەمریکا دوابەدوای رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران، بە وردی هەڵسوکەوتی ئێرانی خستۆتە ژێر چاودێرییەوە.
بلینکەن لە درێژەدا دەڵێ:زەلکاوی سوریە رۆژ لە دوای رۆژ قووڵتر دەبێتەوە وروسیەش بە هەمان شێوە تێی چەقیوە،دەشڵێ:دەستوەردانی روسیە ملیۆنان عەرەبی سوننەی بێزار کردووە و مۆسکۆ وەک هاوپەیمانێکی بەشارئەسەد،حیزبوڵای لوبنان و ئێران سەیر دەکەن.
بلینکەن هەروەها پێی وایە کە ئەگەر چی دەسوەردانی روسیە دەبێتە کارتێکی فشار بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد،لە هەمان کاتدا پاڵنەرێکە تا روسیە بەرەو چارەسەری سیاسیانەی قەیرانی سوریە ببات.
بە بۆچوونی بلینکەن،روسیە ناتوانێ تا سەر درێژە بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو لایەنانە بدات کە نەیار و دژبەری ئەسەدن.