نوچە.نێت.سیدتی
لە ئاهەنگێکی ساڵانەی رێکخراوی خێرخوازی، دوا دەرفەتە بۆ گیانداران ،ئەستێرەی بەناوبانگی کەنەدی بامیلا ئەندرسون، بە سەرکەوتویی خەڵاتی باشترین کەسایەتی روەکی پێبەخشرا بۆ سالی ٢٠١٥. ئەم رێکخراوە خێرخوازیە هیچ دەستکەوتێکی ماددی لە پشتەوە نەبوو، تەنیا بەرگری لە مافی ئاژەڵان دەکات، ئاهەنگەکە لە هۆتێل هیلتون بیفرلی لە کالیفۆرنیا بەرێوە چوو.
بامیلا-ی تەمەن ٤٨ ساڵ یەکێکە لە سەرسەخترین کەسایەتی لە جیهاندا کە بەرگری لە مافی ئاژەڵان دەکات، بەتایبەت گیاندارە ئاویەکان . بامیلا دەڵێت: خواردنە روەکیەکان بە بێ پرۆتینە کاریگەری ئەمە وا لە ئافرەتان دەکات جوانی لەش و لاریان وەک خۆی بمێنێتەوە “
هەوەرک پێشتریش بامیلا نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین کرد کە مافی ئاژەڵان بپارێزێت.
شایەنی باسە،پێشتر-یش سەرۆکی روسیا، بە رەسمی بانگهێشتی کرد لەرێگەی وەزیری ژینگە-ی روسیاوە، هەربۆیە بامیلا لەبانگهێشتەکەدا سەمای بە ٧٠٠٠دولار کرد، کە وەک کارێکی خێرخوازی ئەو پارەیەی تایبەت کرد بە پارێزگاریکردن لە مافی ئاژەلان.
