نوچه‌نێت – ئاژانسه‌كان
ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه كه هێرشه ئاسمانیه‌كانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات ، ده‌توانێت هه‌موو جوڵه و چالاكیه‌كانی داعش بوه‌ستێنێت ، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه جدی نیه.
وه‌توت له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له پلانیدایه به‌شداری راسته‌وخۆ له جه‌نگی دژی داعش له عێراق بكات ، دوای ئه‌وه‌ی روسیا چالاكی و جدیه‌تی خۆی له سوریا سه‌لماند.
وه‌توت هه‌روه‌ها وتی ئێمه پێشوازی له هه‌ر ده‌وڵه‌تێك ده‌كه‌ین كه به‌شداری له جه‌نگی دژی داعشدا بكات له عێراق ، به‌ڵام به مه‌رجێك ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵات‌دا نه‌كات.