نوچه‌نێت- ده‌ستور
رێكخراوی داعش 12 منداڵی له سێداره دا ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیان دا له سه‌ربازگه‌ی مه‌شق كردن هه‌ڵبێن له شاری موسڵ.
سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ رایگه‌یاند ” 12 منداڵ له‌وانه‌ی كه له سه‌ربازگه‌ی سه‌لامی رۆژئاوای موسڵ مه‌شقییان پێده‌كرا هه‌وڵی هه‌ڵاتنییان دا ، به‌ڵام دواتر توانرا بگیرێنه‌وه و له ناوچه‌ی غاباتی موسڵ له‌سێداره‌یدان”.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه ” ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له سێداره دران ته‌مه‌نیان له نێوان 12 بۆ 16 ساڵیدابوون و هه‌مووشییان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی شاری موسڵ بوون”.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ، داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه بڕیارێك ده‌ربكات تیایدا ئه‌وه‌ی كه داعش پێی هه‌ڵده‌ستێت له به‌سه‌رباز كردنی منداڵان له عێراق ” به كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار بكرێت ” ، هه‌روه‌ها داواشی كرد ” كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌سترێت بۆ دانانی میكانیزم و سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پرۆسه‌ی به‌سه‌رباز كردنی منداڵان ، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌بێت په‌له بكات له ده‌ركردنی یاسای پاراستنی منداڵان”.