نوچه‌نێت- عێراقی جه‌دید
پارتی ئازادی كوردستانی ئۆپۆزسییۆنی رژێمی ئێران ، كه ئه‌ندامه‌كانی شانبه‌شانی پێشمه‌رگه ده‌جه‌نگن له دژی داعش ، حكومه‌تی عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه فرۆكه‌كانی عێراق تۆپبارانییان ده‌كات به مه‌به‌ستی رازیكردنی ئێران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا پارتی ئازادی كوردستان رایگه‌یاند كه فرۆكه‌كانی عێراق له نێوان 17 بۆ 28 ی تشرینی یه‌كه‌مدا پێگه‌كانیانی له میحوه‌ره‌كانی جه‌نگی دژی داعش له پارێزگای كه‌ركوك تۆپباران كردوه ، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هێرشه‌كه زیانی گیانی نه‌بوه به‌ڵام زیانی به سه‌نگه‌ره‌كانییان گه‌یاندوه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه دوا هێرش كه له چوارشه‌ممه‌ی پێشوودا روویدا پێگه‌كانمانی له گوندی كوبه‌یبه 22 ی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه تۆپباران كردوه ، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه په‌یوه‌ندیمان به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كردوه بۆ روونكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ڵام ئه‌وان وتویانه كه هیچ ئاگایان لێنیه و ئه‌و ناوچه‌یه‌مان تۆپباران نه‌كردوه.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت ” بۆمان روونبوه‌وه كه فرۆكه عێراقییه‌كان تۆپبارانی پێگه و سه‌نگه‌ره‌كانمانی كردوه به ئه‌نقه‌ست. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له 30 ی ئه‌یلوله‌وه داعش له‌و ناوچانه نه‌ماون و راونراون ئێستا له‌به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان”.
حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان وتی ” دیاره به‌غدا نیگه‌ران بوه له پاككردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی كه‌ركوك له داعش ، بۆیه تۆپبارانی سه‌نگه‌ره‌كانی ئێمه‌یان كردوه و ده‌یانه‌وێت ئێران رازی بكه‌ن”.