نوچە.نێت.لیالینا
سایتی دیلی میل بەریتانی وێنەیەکی کاریگەری خانيتا فاساينغ شاجوانی تایلەند بۆ ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکردەوە، کە لەگەل دایکیدا خەریکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکە لە شوێنی نیشتەجێبونی لە تایلەند.
شایەنی باسە، جانیتا-ی تەمەن ١٧ ساڵ وەک کەسێکی ئاسایی بەتاجەکەیەوە گەرایەوە بۆ ماڵەوە ، بۆ سڵاو کردن لەدایکی بەنەریتی خۆیان کە سوجدەی بۆ پێیەکانی دایکی برد، ئەمەش وەک سوپاس گوزاریەک بەرامبەر بە دایکی کە ژیانی خۆی تەرخان کردوە بۆ پەروەردەکردنی ولەگەڵی مانوو بوە، ئەمەش دوای هات کە خانیتا توانی نازناوی شاجوانی تایلەند بەدەست بێنیت ، کە وێنەکەی لە زۆربەی لە سایتە جیهانیەکان بڵاویەوە.



