کۆشکی سپی:ستراتێژی ئەمریکا بەهێزکردنی هێزە خۆجێیەکانی سوریە و عێراقە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێ:باراک ئۆباما،سەرۆکۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی لە گەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەو و بۆچوونی ئەمریکای سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق خستە روو  وهاوکات جەختی لە پشتییوانی بەردەوامی واشنتۆن لە بەغداد کردەوە لە شەڕ بە دژی داعش.

جاش ئێرنێست هەروەها لە وڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان سەبارەت بە ناردنی گرووپێکی بچووک لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بۆ سوریە دەڵێ:ستراتێژی ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە بەهێزکردنی توانای هێزە خۆجێیەکانە لە سوریە و عێراق.

ئێرنێست لە درێژەدا دەڵێ:بە پێچەوانەی عێراق،لە سوریە دەوڵەتێکی شەرعیەت دار بوونی نییە کە ئەمریکا  وهێزەکانی هاوپەیمان بتوانن لە شەڕ لە گەڵ داعش یارمەتی بکەن.هەر بۆیە ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی تەرکیز دەکەنە سەر هێزە خۆجێیەکان،ئێرنێست دەشڵێ:ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە مەشق و راهێنانی ئەم هێزانە و هەروەها هێرشە ئاسمانیان بۆ سەر داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com