روسیە سەبارەت بە شەڕی بە وەکالەت لە سوریە هۆشداری دەداتە ئەمریکا

0

نوچە-بی بی سی

روسیە هۆشداری داوەتە ئەمریکا کە ناردنی هێزی تایبەت لە لایەن ئەمریکاوە بۆ باکووری سوریە،مەترسی شەڕی بە وەکالەت لە هەموو کاتێک زیاتر دەکات.

سێرگێئی لاڤرۆف،وەزیری دەرەوەی روسیە دوای چاوپێکەوتنی لە گەڵ جۆن کێری،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڤییەنا،گوتوویەتی لەم هەل و مەرجەدا ، هاوکاری سەربازی لە نێوان روسیە  وئەمریکا،زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستە.

ئەمریکا رایگەیاندووە کە  لە بەرنامەیدایە دەیان کەس هێزی لە تایبەتەکانی خۆی بە مەبەستی هاوکاری موستەشاری لە شەڕ بە دژی داعش،رەوانەی باکووری سوریە بکات.

ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە کە لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم تاکتیکە،پەرە بە هێزە تایبەتەکانی دەدات .لە بەرامبەردا،لاڤرۆف دەڵێ:ئەمریکا یەک لایەنە  وبێ ئەوەی سەرکردایەتی سوریەی لە بەرچاو گرتبێ،دەستی داوەتە ئەم کارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com