چرچ و لۆچی روخساری نەجوە کەرەم، هەرای نایەوە

0

نوچە.نێت. الجرس

هونەرمەندی لوبنانی نەجوە کەرەم، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، وێنەیەکی بە کراسی زەردەوە بڵاو کردبویەوە، کە ئاسەواری چرچ و لۆچی دەموو چاوی بە ئاشکرا دەرکەوتبوو ،قسەو باسی گەورەی لێ کەوتەوە و بوە گاڵتەجاڕ.

نەجوە زیرەکانە بەمەبەست ئەو وێنەی بڵاو کردبویەوە ،کە پێێ وابوو، کەئەوە جرچ و لۆچی نیە لە ژێر چاوەکانیدا دەرکەوتون، بەڵکو هۆکاری ئارایشکردنە کە هەموو هونەرمەندێک لەکاتی ئاهەنگەکاندا بەکاری دەهێنێت ، هەروەها فۆکس وچاوی کامێرا یارمەتی دەرە بۆ دەرکەوتنی ئەو هێڵانە کە لە دەموو چاودا هەن، بەڵام بەدڵنیاییەوە زۆربەی هونەرمەندەکان Photoshop بەکار دەهێنن پێش ئەوەی وێنەکانیان باڵاوبکەنەوە.

نەجوە وتیشی: من لە گەورەبونی تەمەنم یان چرچولۆچی دەموو چاوم ناترسم .

لەهەمان کاتدا جنیفەر لوپیز، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک وێنەیەکی بڵاو کردبویەوە کە دەموو چاوی هەموو چرچ و لۆچی دەموو چاوی دەرکەوتبوون، لوپیز دەشڵێت” ئەوە چرچ و لۆچی نیە بەڵکو ئەوە هێڵی ژیانە کە پیایدا تێپەریووم ، هەریەک لەو هێڵانە چیرۆکێکی هەڵگرتوە، هێڵی ساتی خۆشی و یادەکانە، هەربۆیە پێش ئەوەی بریار لەسەر کەسێک بدەیت و بریار بسەپێنی، دڵنیابەرەوە کە ئەوە پیری نیە بەڵکو هێڵی کاتە خۆشەکانی ژیانتە کە لە روخسارتدا هەڵتگرتوە.  

 
vandrare

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com