له كفری دیارده‌ی دزین و رفاندن و پێشێل كردنی یاسا په‌ره‌ده‌سێنێت
نوچه‌نێت: گه‌رمیان
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، دیارده‌ی دزی و رفاندن و پێشێل كردنی یاسا په‌ره‌ده‌سێنێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش پێیوایه، به‌رپرسانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، له پشته‌وه‌ی ئه‌و باره ناجێگرییه ئه‌منییه‌وه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی “ئێستا خه‌ته‌رێ:ی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه‌یه، چونكه ئێستا خه‌ڵكی له‌و ناوچه‌یه بارده‌كه‌ن و روو له شاره‌كانی تر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه‌یه، چونكه چه‌كداری زۆر بووه و به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌شێكن له تێكچوونی باری ئه‌منی ئه‌و شارۆچكه‌یه”.