نوچە–رادیو فردا
ئاژانسی رۆیتەرز،لە زاری”بەرپرسێکی باڵا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”کە شارەزای سیاسەتی ئێرانە سەبارەت بە سوریە،دەنووسێ:ئاماژەکان پێمان دەڵێن کە ئەگەری زۆرە ئێران رای لە سەر بێ کە دەسەڵات لە دیمەشق دوای ٦ مانگ ،لە رێگای هەڵبژاردنەوە دەستاودەست بکرێ.
ئەم بەرپرسە باڵایە هەروەها بە رۆیتەرزی راگەیاندووە :بە ئەگەری زۆر تاران بێتە سەر ئەو قەناعەتەی کە لە رێگەی هەڵبژاردنەوە چارەنووسی ئەسەد یەکلا بکرێتەوە.
پێشتریش رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا بە گیڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو کە ئێران نایهەوێ تا هەتایە ئەسەد لە سەر دەسەڵات بمێنێتەوە ،هەر بۆیە ئێران تا سەر پشتیوانی لە بەشار ئەسەد ناکات.