نوچە-رادیو فەڕەنسە
عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی،سەرۆکۆماری پێشووتری ئێران و سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە وتووێژێکدا دەڵێ:کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتاکانی دامەزرانی و هاوکات لە گەڵ شەڕی ٨ساڵەی ئێران و عێراق،بیرۆکەی دروست کردنی چەکی ئەتۆمی بووە، بەڵام نەکەوتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
رەفسەنجانی گوتیشی کە پرۆژەی ناوکی ئەم وڵاتە بنەمایەکی ئاشتیخوازانەی هەبووە،بەڵام هاوکات لە بیری ئەوەدا بووین ئەگەر پێویست بکات،لە بەرامبەر هەڕەشە و مەترسی گەورەدا،دەستمان بە چەکی ئەتۆمی رابگات.
رەفسەنجانی لە درێژەدا دەڵێ:لە چوارچێوەی ئەم بیرۆکەدا،چەندی جار بۆ چاپێکەوتن لە گەڵ عبدالقادر خان،باوکی بۆمبی ئەتۆمی پاکستا،سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە،هەر چەند تێدا سەرکەوتوو نەبووە.