سه‌رۆك كۆمار: هاوكاری ئۆردوگای ئاواره‌بووه‌كان و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان بكرێت.
PUKmediaراگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌مڕۆ 29/10/2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌نوسینگه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌و له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری به‌غدا خاتوو (زیكرا عه‌لوش)، داوایكرد ئۆردوگای ئاواره‌بووه‌كان و ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان و گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌باڵغه‌كان بخرێنه ریزی پێشه‌وه‌ی چاودێریكردن و پاراستنیان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیانه‌كانی بارانی به‌لێزمه. دووپاتیشیكرده‌وه كه پێویسته وه‌زاره‌ته‌كانی (ته‌ندروستی، ژینگه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، شاره‌وانییه‌كان، ئه‌شغالی گشتی، كۆچ و كۆچبه‌ران و ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا) نه‌ك هه‌ر كاره‌كانیان نه‌وه‌ستێنن به‌ڵكو ته‌واوی تواناكانیان بخه‌نه‌كار بۆ زامنكردنی پاراستنی به‌غداو پارێزگاكانی تری عیراق له‌زه‌ره‌رو زیانی ئاوی ئه‌و بارانه به‌لێزمه‌یه‌ی كه له‌دوێنێوه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجامیش چه‌ندین شه‌قام لافاو دایپۆشیون و داخراون به‌تایبه‌تی له‌به‌غداو دوزو كه‌لارو كفری و نه‌جه‌ف.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، سه‌رۆك كۆمار دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته كاربه‌ده‌ستانی په‌یوه‌ندیدار ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌كار بۆ دابینكردنی خۆراك و ده‌رمان و به‌تانی و چادر، بۆ زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و بارانه، هه‌روه‌ها په‌له‌ش بكه‌ن له‌كۆكردنه‌وه‌و لابردنی ئاوی ئه‌و باراناوه‌ی كه چووه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌كان و له‌ڕێگاوبان و شوێنه گشتییه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه، رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و باراناوه بمێنێته‌وه تا گۆماو و زۆنگاو له‌و ناوچانه‌دا دروستنه‌بێت به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڕه‌كه میللـییه‌كاندا.
سه‌رۆك كۆمار سه‌رله‌نوێ پێویستی دانانی پلانێكی ستراتیژی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ رێكخستن و گه‌شه‌پێدان و هه‌رچی زووتری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، داواشیكرد چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌و هه‌میشه‌یی دابنرێت بۆ ئه‌م كێشه ژینگه‌ییه كه تا راده‌یه‌ك هه‌موو ساڵێك دووباره‌ده‌بێته‌وه.